فرانسواز باری سینۆسی | |
---|---|
بە فەرەنسی: Françoise Barré-Sinoussi | |
لەدایکبوون | 19th arrondissement of Paris، فەڕەنسا | ٣٠ی تەممووزی ١٩٤٧
ناوی کاتی لەدایکبوون | Françoise Claire Sinoussi |
پیشە | ژینناس، ڤایرۆسناس، directeur de recherche، مامۆستای زانکۆ، researcher |
بواری کار | ڤایرۆسناسی |
شوێنی کارکردن | Pasteur Institute، French National Institute of Health and Medical Research |
پەروەردە | زانکۆی پاریس |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧١ |
ئەندامی | ئەکادیمیای فەرەنسی بۆ زانست، European Molecular Biology Organization، Reial Acadèmia de Medicina de Catalunya |
فرانسواز باری سینۆسی (بە فەڕەنسی: Françoise Barré-Sinoussi؛ لە دایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٤٧ لە پاریس، فەڕەنسا) زانای ڤاریۆلۆجی فەڕەنسییە. ھەروەھا پڕۆفیسۆرە لە پەیمانگای پاستویر لە پاریس، فەڕەنسا. ئەو چەند کارێکی بنچینەیی کرد لەسەر ناسینەوەی ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لە مرۆڤ (HIV) کە دەبێت ھۆی تووشبوون بە ئایدز. لە ساڵی ٢٠٠٨، فرانسواز باری سینۆسی بەھاوبەشی لەگەڵ مامۆستاکەی لوک مۆنتانییە بووە ھەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی، ئەمەش لە پای دۆزینەوەکەیان بوو دەربارەی ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لە مرۆڤ.[١]
فرانسواز باری سینۆسی لە ئایاری ٢٠٠٩، بڕواننامەی دکتۆری شانازی پێدرا لەلایەن زانکۆی تولەن. لە تەممووزی ٢٠١٩، لەلایەن زانکۆی نیو ساوز وەیڵز بڕواننامەی دکتۆرای شانازی لە پزیشکی پێدرا. ئەو لە ساڵانی ٢٠٠٦، ٢٠٠٩ ھەروەھا ٢٠١٣، لەلایەن حکوومەتی فەڕەنسا مێدالیای ڕێزلێنانی پایەبڵندی پێبەخشرا.[٢]
فرانسواز باری سینۆسی لە ساڵی ٢٠٠٦، وەک کونسلی بەڕێوەبردنی یەکێتیی کۆمەڵگای ئایدزی نێونەتەوەیی ھەڵبژێردرا، دواتر لە ماوەی سالانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٦ وەک سەرۆکی یەکێتییەکە کاری کرد.[٣][٤]
لە ھەشتاکان لەگەڵ بەربڵاوبوونەوەی ئایدز، زانایان وێڵ ببون بەدوای ھۆکارەکان، دواتر فرانسواز بووە دەستپێشخەرییەکی گەورە بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لە مرۆڤ (HIV).[٥]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرانسواز باری سینۆسی تێدایە. |