سیسک فابریگاس ناوی تەواوی فڕانسیسک فابریگاس سۆلار یاریکەری ئیسپانی لەدایک بووی ٤ی مەی ساڵی ١٩٨٧ ، سیسک یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانی و یانەی چێڵسی دەکات لە ھێڵی ھێرشبەر و ناوەڕاست ، ناوبراو یەکێکە لەو یاریکەرانی لە قوتابخانەی تۆپی پێی لاماسیا تایبەت بە یاریکەرە لاوەکان لە یانەی بەرشەلۆنە پێگەیەنراوە ، لەدوای پێگەیشتنی چووە ڕیزی یانەی ئارسەناڵ ی ئینگلیزی دوای ھەوڵ و کۆشکێکی زۆری یانەی بەرشەلۆنە توانرا لە وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢ بەبڕی ٣٥ ملیۆن یۆڕۆ بگەڕێندرێتەوە بۆ یانەکەی باسێلۆنا .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێسک فابرێگاس تێدایە. |