زنجیرەچیاکانی ئەندێز (بە ئیسپانی: Cordillera de los Andes) بڕیتیە لە زنجیرەچیایێکی دڕێژ لە خۆڕئاوای کیشوەری ئەمەریکای باشوور، لەکەناراوەکانی دەریای کاریبیەوە دەست پێ دەکات لە باکووری کیشوەری ئەمەریکای باشوور تاوەکو کۆتا لوتکەی باشووری ئەمەریکای باشوور، ھەریەکە لە وڵاتەکانی کۆلۆمبیا و ئیکوادۆر و پێروو و بۆلیڤیا و چیلی و ئەرژەنتین دەبڕێت تاوەکو دەگاتە کەیپ ھۆرن بەدڕێژایی کەناڕاوەکانی زەڕیای ھێمن کیشوەری ئەمەریکای باشووری داپۆشیوە، دڕێژی زنجیرەچیایەکە بڕیتیە لە ٧٥٠٠ کم کە بە دڕێژترین زنجیرەچیا دادەنڕێت لەسەر ڕوی زەوی ھەروەھا بە پانترین زنجیرەچیاش ھەژماڕ دەکرێت کە ٩٢٠ کم پانە، مێژووی درووست بونی بۆ ٦٥٬٠٠٠٬٠٠٠٬١٤٥ ساڵ دەگەڕێتەوە.
لەبەری وڵاتی پیڕۆ چەندین ڕێگا ھەیە بۆگەیشتن بە لوتکەی ھەندێ شاخی ئەم زنجیرەچیایە، کەبڕیتین لە شاخەکانی کۆردیلێرا نێگرا و کۆردیلێرا بلانکا کە ھەندێکیان بە بەفڕ سپی داپۆشڕاون، بەم ناوچانە دەوتڕێت کالیخۆن دی ھوایلاس کە مەبەست لێی شوێنی گەشتیاریە، شاخی کۆردیلێرا بلانکا لەزنجیرەچیای ئەندێز لەناوخاکی پیڕۆ بەبەرزترین لوتکە دادەنڕێت، زنجیرەچیاکانی ئەندێز چەندین دەریاچەیان لە دامێنی خۆیان درووست کردوە گەورەترین و بەناوبانگترینیان دەریاچەی تیتیکاکا، ھەروەھا ئەندێز چەندین گرکانی چاڵاکی ھەیە بەتایبەت لە ئیکوادۆر وەک گڕکانی کۆتۆباکسی، ڕووباری ئەمازۆن سەرچاوەکەی لە زنجیرەچیاکانی ئەندێزەوە ھەڵدەقوڵێت، جگە لە چەندین ڕووباری تر وەک ڕووبارەکانی ئوروبامبا و ئەپوریماک و مادرێ دێ دیۆس.
کەش و ھەوای ئەندێز زۆڕ جیاوازە لە شوێنێکیەوە بۆ شوێنێکی تر، ئەمیش بەھۆی پانی و پۆریەوەکەیەنی، دەبینین بەشی باکووری زنجیرەچیایەکە بەھۆی نزیکی لە ھێڵی کەمەڕەیی زەوی ھەمان کەش و ھەوای ئەفریکای ھەیە بەڵام لەبەشی باشووری بەھۆی نزیکی لەبازنەی جەمسەری باشوور کەش و ھەوایەکی جەمسەری ھەیە، لەناوچەکانی باکووری کەشو ھەوایەکی شێدار و گەرمی ھەیە بەڵام لەبەشی باشووری کەش و ھەوایەکی سارد و ووشکی ھەیە، بەشی خۆڕئاوای ئەندێز کە کەوتۆتە ناو وڵاتی چیلی دەڕوانێتە زەڕیای ھێمن ناوچەیەکی زۆڕ ووشک و گەرمە، ھەروەھا لەبەشی باشووری خۆڕھەڵاتی کە کەوتۆتە ناو ووڵاتی ئەرژەنتین ھەم دیسان ووشک و گەرمە، لوتکە بەرزەکانی بایەکی سارد و وشکی ھەیە و چەندین ڕووباری بەستەڵەکی درووست کردوە لەھەمان کات بیابانێکی ووشک دامێنی گرتۆتەوە.
لە ڕووی جیۆلۆجیەوە ناوچەیەکی لەڕزۆکە و مەترسی بومەلەرزەی زۆڕە، چینەکانی ژێڕزەوی لەیەک تڕازاون شێوەو پێکھاتەی بەردەکانی لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە، بەڵام بەشێوەیەکی بەربڵاو بەردی گڕکانی ھەیە، کەبونەتە ھۆی دروست بوونی چەندین کانی کانزایی وەک زێڕ و زیو و ئاسن و مس نیتراتەکان.
ئەندێز مێژوویەکی دێڕینی ھەیە لەگەڵ کانەکان و دەرھێنانی کانزاکانی ناخی زەوی، ھەر لەگەڵ شاڵاوی ئیسپانیەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لە ساڵی ١٥٠٠ ەوە تاوەکو ئەمڕۆ لەپەڕەسەندن دایە، بەتایبەت ئەوناوچانەی کەوتونەتە ناو سنوڕی ڕامیاری چیلیەوە وەک کانەکانی ناوچەی چۆکیۆکاماتا و ئەسکۆندیدا، لە پیڕۆش کانەکانی تۆقوێ پالا ھەن.
خەڵکی ڕەسەنی چیاکانی ئەندێز بڕیتین لە ھیندیە سوڕەکانی ئەمریکا، کە بە زمانەکانی ئیماڕا و کویچوان دەدوێن، ھەڕوەھا لە قەدباڵی ئەندێز ئیمپڕاتۆریەتی مەزنی ئەلانکە درووست بوو، کە ھزری کشتوکاڵ و ئاوەڕۆ و پڕد و تەڵاری پەڕە پێدا، یەکەم ئەو ئەوروپیانەی بۆیەکەم جاڕ چاویان بە ئەندێز کەوت ئیسپانی و پورتگالیەکان بوون.
لەبەڕی زەڕیای ھێمن لەناو سنووڕی کۆلۆمبیا و ئیکوادۆڕ داڕستانێکی چڕ خاکەکەی داپۆشتوە کە چەندین ئاژەڵی لەناودا دەژێت، وەک تەمبەڵ و مەیمون و پڵنگ و سەگ و جۆڕەھا زیندەوەڕی تڕ.
لەھەندێ بەڕزاییەکانی ئەندێز دارستانی چڕ ھەن لەگەڵ کەش و ھەوایەکی مامناوەندی، لەوناوچانەی کەوتونەتە ناو خاکی پیڕۆ داری کینا ھەیە بۆ دڕوست کردنی دەرمان سوودی لێ دەبینرێت، سروتی کینا بۆ نەخۆشی مەڵاریا بەکاردێت.
لەبەڕزاییەکانی ئیکوادۆر و پیڕۆ و بۆلیڤیا دارستانێکی زۆر ھەیە کە داری پۆلی لیپس ی لێ دەڕوێت، خەڵکەکەی ئەم دارانە بە ناوی یاگوال و کوێنوە دەھێنن، ئەم دارانە تەنھا لەم شوێنانە دەڕوێن کە ٤٥٠٠ م لەئاستی دەریاوە بەڕزن، ئەم دارانە بەکاردێن لە دروست کردنی دراوی کاغەزی و ڕۆنی سوتەمەنی، ئێستا ڕێژەی ئەم دارستانانە کەم بۆتەوە بەجۆڕێک تەنھا ١٠٪ ی لێماوەتەوە. ئەمیش بەھۆی بەکارھێنانیانەوەیە لەپیشەسازیە جۆڕبەجۆرەکان.
زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵە داری ئەلارس لە چیلی دەڕوێت، ھەروەھا دارەکانی پویاڤێختەن و کاندێلا بەم دواییانە لە پیڕۆ دۆزڕایەوە.
لەبەڕزاییەکانی پیڕۆ و بۆلیڤیا گیانلەبەری وەک لاما دەژێت، لەگەڵ ئەڵپاکا کە خوڕیەکی زۆڕی ھەیە، چینچیلان گیانلەبەرێکی شەوانە تەنھا لە چیاکانی ئەندێز دا دەژێت، چەندەھا زیندەوەری تر وەک ئاسک و پڵنگی پوما.
باڵندەی کۆندۆر بە گەورەترین باڵندەی نیوەگۆی باشووری گۆی زەوی دادەنڕێت تەنھا لە ئەندێز دەبینرێت.
لەبەشی باشووری چیاکانی ئەندێز تەپۆڵکەی تایبەتی ھەیە ئەم تەپۆڵکانە گەردەلولی بەھێز باھۆز دروست دەکەن بۆیە وای کردوە جۆرە درەختێکی تایبەتی لێ بڕوێت کە نڕخێکی بەڕزی ھەیە لەبازاڕەکانی دار دا.
بیابانی ئەتەکاما ناوچەیەکی زۆر تایبەتی زنجیرەچیاکانی ئەندێزە، کە زۆر بەدەگمەن بارانی لێ دەبارێت و ڕووەکی بیابانی تایبەتی ھەیە، ئەم ڕووەکانە تەنھا بەو شێیە ئاویان دەست دەکەوێت کە لە زەڕیای ھێمنەوە بۆیان ھەڵدەکات.
ئەم ڕێزبەندیەی خوارەوە ناوی لوتکە ھەرە بەرزەکانی چیای ئەندێزە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زنجیرەچیاکانی ئەندێز تێدایە. |