داڤید ڤیا | |
---|---|
بە ئیسپانی: David Villa | |
لەدایکبوون | Tiuya / Tuilla، ئیسپانیا | ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١
وڵاتی وەرزش | ئیسپانیا |
Second family name in Spanish name | Sánchez |
ناوی خوازراو | El Guaje |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئیسپانی، زمانی ئاستۆریایی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٠ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩، UEFA Euro 2008 |
خول | Major League Soccer، J.League، خولی تۆپی پێی ئیسپانیا |
خەڵاتەکان | Gold Medal of the Royal Order of Sports Merit |
وێبگە | http://www.davidvilla7.es/ |
دەیڤد ڤیا (گۆکردن بە ئیسپانی: ; لەدایکبووی ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨١)یاریزانێکی ھێرشبەریپێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئیسپانییە. ڤیا لەلایەن شارەزایانەوە بە یەکێک لە باشترین ھێرشبەرەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت، ھەروەھا یەکێکە لە باشترین ھێرشبەرە ئیسپانییەکان.[١][٢][٣][٤]
ڤیا لە منداڵیدا تووشی پێکانێکی سەخت بوو بەڵام توانی لە ساڵی ٢٠٠١ دەست بە ژیانی پیشەگەری خۆی بکات لەگەڵ ڕیال سپۆرتینگ خیخۆن. دوای دوو وەرز ڕووی لە یانەی ڕیال زاراگۆزا کرد و لەوێ یەکەم یاری خۆی لە لالیگا ئەنجامدا و نازناوی جامی شا و جامی ئیسپانیای بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠٠٥ پەیوەندی بە یانەی ڤالێنسیا بە بڕی ١٢ ملیۆن کرد و نازناوێکی تری جامی شای بەدەستھێنا. ڤیا لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا ٢٨ گۆڵی لە خولەکەدا تۆمارکرد و توانی بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بچێتە یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا لە ساڵی ٢٠١٠، کە یەکەم نازناوی لالیگا و خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستھێنا، و لە یاری کۆتایی ٢٠١١ گۆڵی تۆمارکرد. لە ساڵی ٢٠١٣ یانەکەی بەجێھێشت دوای ئەوەی گرێبەستێکی ٥٫١ ملیۆن یۆرۆی لەئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی پێگەیشت و لەوێ نازناوێکی دیکەی لالیگای بەدەستھێنا. دوای یەک وەرز لە پایتەختی ئیسپانیا، ڤیا ڕۆیشت و پەیوەندی بە یانەی نیویۆرک سیتی نوێی یانەی ئێڵ ئێڵ ئێسەوە کرد، لەوێ بووە گۆڵکاری یانەکە و دەرکەوتنی ژمارەیەکی پێوانەیی، خەڵاتی باشترین یاریزانی یانەی ئێڵ ئێڵ ئێسی لە ساڵی ٢٠١٦ بەدەستھێنا[٥] لە ساڵی ٢٠١٨ ڤیا ڕۆشتنی لە نیویۆرک ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ڤیسێل کۆبییەوە بکات لە ژاپۆن.[٦]
ڤیا یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ ئیسپانیا ئەنجامدا. بەشداری لە چوار پاڵەوانێتی گەورەدا کردووە، و ئەندامێکی دانەبڕاو بووە لە تیپەکانی ئیسپانیا کە یۆرۆی ٢٠٠٨ و لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ یان بەدەستھێناوە. لە مۆندیالی ٢٠٠٦ سێ گۆڵی تۆمارکرد، گۆڵکاری یۆرۆی ٢٠٠٨ بوو، لە ساڵی ٢٠١٧،[٧] وازی لە ھەڵبژاردەی نیشتمانی ھێنا بە تۆمارکردنی ٥٩گۆڵ لە ٩٨ یاریدا، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ببێتە گۆڵکاری مێژووی ئیسپانیا و ھەروەھا گۆڵکاری مێژووی وڵاتەکە جامی جیھانی فیفا، بە تۆمارکردنی نۆ گۆڵ.[٨][٩]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە داڤید ڤیا تێدایە. |